راچڵەكین - AA
دانیشتوانی گوندە شاخاوییەكانی پارێزگای دێرسم دەستیان بە كۆكردنەوەی گوێز كردووە.
گوندنشینان بەشێوەی هەرەوەز گوێزەكان كۆدەكەنەوە، توێكڵە سەوزەكەی لێدەكەنەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەك لەبەر هەتاو هەڵیدەخەن تا وشكبنەوە.
دواتر گوێزەكان دەكرێنە پاكەتەوە و بۆ فرۆشتن رەوانەی شار و شارۆچكەكانی دەورووبەر دەكرێن.
گوێزی دێرسم بەهۆی تەنكی توێكڵەكەی و ناسكی كاكڵەكەی نرخی لە گوێزەكانی دیكە گرانترە، هەروەها لەسەر خوانی بەیانیان و لە دروستكردنی شیرنەمەنیدا بەكاردەهێندرێت.