لەبارەی لیستی مووچەوە وەزارەتی دارایی داوایەكی بەپەلە ئاراستەی گەنجینەكان دەكات

کوردستان

14/10/2020     ژمارەی بینراو 2227

راچڵەكین -

دوای راگەیاندنی وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی داوا لە گەنجینەكان دەكات بەپەلە لیستی مووچەی مانگی 9 بە لێبڕینی 18% ئامادە بكەن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی سەرجەم گەنجینەكانی كردووە، داوای لێكردوون پەلە بكرێت لە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 9ی ساڵی 2020 بۆ جێبەجێكردی كاری پێویست.

بەگوێرەی رێنمایی وەزارەتی دارایی، لیستی مووچەی مانگی 9ی ئەمساڵ، بە لێبڕینی 18%ی مووچەی فەرمانبەران و لێبڕینی 50%ی موموچەی پلە تایبەتەكان ئامادە دەكرێت.

ئەمڕۆ 14-10-2020 جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 320 ملیار دینارەكەی بەغدا گەیشتووەو سبەینێ پێنجشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن