مستەفا كازمی بە گەشتێكی فەرمی بەرەو ئەوروپا بەڕێكەوت

عێراق

18/10/2020     ژمارەی بینراو 225

كازمی لە گەشتەكەیدا بۆ ئەوروپا چەند پرسێكی گرنگ لەگەڵ سەرانی ئەوروپا تاووتوێدەكات

راچڵەكین –

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێكی بالای حكومەت، بەرەو پاریس-ی پایەتەختی فەرەنسا بەڕێكەوت بۆ ئەنجامدانی گەشتێكی سیاسی بۆ ئەوروپا كە تێیدا سەردانی هەریەك لە ئەڵمانیاو بەریتانیاش دەكات.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ 18-10-2020 مستەفا كازمی بە یاوەری ژمارەیەك وەزیرو بەرپرسی حكومەتی عێراق، بەرەو ئەوروپا بەڕێكەوت، كە دەستپێكی گەشتەكەی بۆ فەرەنسا دەبێت وە دواتر سەردانی ئەڵمانیاو بەریتانیاش دەكات.

راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، كازمی لەو گەشتەیدا بۆ ئەوروپا لەگەڵ بەرپرسانی بالای فەرەنساو ئەڵمانیاو بەریتانیا كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پتەوكردنی هاریكاریی نێوانیان لەبوارەكانی ئەمنی و ئابووری و تەندروستی.

هاوكات، باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا ئاشكرایكرد، رۆژی سێشەممە شاندە باڵاكەی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەردانی بەرلین دەكات و لەگەڵ ئەنگێلا مێركل راوێژكاری سیاسیی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوەو چەند پرسێك تاوتووێ دەكەن، كە گرنگترینیان پرسی شەڕی دژ بە تیرۆر دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن