ڤیدیۆ: نانسی لوبنانیه‌كانی خسته گریان
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی "نانسی عه‌جره‌م" نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران له بینه‌ره‌كانی له لوبنان خستۆته گریان و تیایدا باس له دۆخی تاڵی ئێستای لوبنانیه‌كان ده‌كات و ئازاری خێزانه لوبنانیه‌كان ده‌خاته ڕوو به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و ڕووداوه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له لوبنان ڕویدا .
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی نانسی به‌ناوی" الی بیروت الانثی.. مع حبی" یه و شیعری شاعیری ناوداری لوبنانی " نزار قه‌بانی" یه و له ئاوازی "هشام بولس" و دابه‌شكردنی" باسم رزق" ه و ده‌رهێنانی سه‌میر سریانی یه و تیایدا هه‌ستی لوبنانیه‌كان و ئه‌و دۆخه‌ی خستۆته ڕوو كه هاوڵاتیانی لوبنانی تیایدا ده‌ژین و ئه‌مه‌ش وایكرد به‌رهه‌مه نوێكه‌ی نانسی هه‌رزوو له‌ناو لوبنانیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خێرا بڵاوببێته‌وه.