راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان بڕیاری دامەزراندنی ژمارەیەك مامۆستا بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت و مەرجەكانیش بڵاودەكاتەوە.
پەروەردەی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ 26-10-2020 بڵاویكردووەتەوە، ئاگاداری دەرچوانی هەردوو بەشی كۆلێژی پەروەردەی تایبەت، كۆلێژی ئاداب كۆمەڵناسی، لە سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەكەیان كردووەتەوە، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، كاتكۆ 9ی بەیانی، سەردانی دیوانی پەروەردەی قەزاكە بكەن بەمەبەستی دانانیان وەك وانەبێژی پەروەردەی تایبەت.
راگەیاندراوەكە، مەرجەكانی وەرگرتنی ئەو مامۆستایانەی دیاریكردووە، كە دەبێ دەرچووی سنووری دەربەندیخان بێت و تەنها دەرچووانی هەردوو بەشی ئاماژەپێكراو دەگرێتەوەو هیچ بەشێكی تر مامەڵەی لێ وەرناگیرێت.
پەروەردەی دەربەندیخان ئاشكراشیكردووە، دانان بەپێی بەرزترین كۆی خاڵی كۆكراوەی داواكار دەبێت و ژمارەی ئەو مامۆمساتیانەش كە وەردەگیرێن، دیاریكراوەو بەپێی پێویستی پەروەردەكە دەبێت.