كارداشیان باكی به كۆرۆنا نییه
ڕاچڵه‌كین-
به‌هۆی ئه‌و شێوازه‌ی ئاهه‌نگی پێ گێڕابوو بۆ یادی 40 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی " كیم كارداشیان" ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا.
بۆ ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی كارداشیان فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی به‌كارهێناوه و چۆته دورگه‌ی" تاهیتی" كه 6400 كیلۆمه‌تر له لۆس ئه‌نجلۆس دووره له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی ئاهه‌نگی گێڕاوه له‌كاتێكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا زۆر بڵاوه له ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی و جیهان به گشتی.
كیم له‌سه‌ر وێنه‌كانی نوسیویه‌تی" سه‌مامان كرد و كاتی زۆر تایبه‌ت و خۆشمان به‌سه‌ر برد له‌كاتێكدا جۆره ژیانێكی له‌م شێوه‌یه له‌م كاته‌دا ده‌ست هه‌موو كه‌س ناكه‌وێت"
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه نوسیوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه نه‌ده‌بوو كیم له‌م دۆخه‌دا ئه‌و كاره بكات له‌كاتێكدا 226 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سوكاریان ته‌نها له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه پێش مه‌رگ ماڵئاواییان لێكردون"