ڤیدیۆ: ڕیپۆنزڵه‌كانی چین قژیان دره‌نگ سپی ده‌بێت
ڕاچڵه‌كین-
له چیاكانی هه‌رێمی جوانجشی له باشوری چین گوندێكی بچووك هه‌یه به‌ناوی" هوانگلۆ" كه ناوی چۆته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان به‌هۆی درێژی قژی ئه‌و خانمانه‌ی له‌م گونده‌دا ده‌ژین و خانمانی ئه‌م ناوچه‌یه پێیان وایه قژی درێژ به‌خته‌وه‌ری و ته‌مه‌ن درێژی ده‌هێنێت.
قژی زۆرینه‌ی ئافره‌تانی ئه‌م گونده له دوو مه‌تر زیاتره و ڕه‌نگێكی ڕه‌ش و جوانی هه‌یه و له دوای ته‌مه‌نی 80 ساڵی ئافره‌تاكانیان قژیان تاڵی سپی تێده‌كه‌وێت.