به‌وێنه.. له هندستان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن" كچه‌كه‌مان بوو به جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا"
ڕاچڵه‌كین-
له گوندێكی هندستان له‌ڕێی یاری ئاگرین و ئاهه‌نگ گێڕان خۆشی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ده‌رچوومی كامالا هاریس وه‌ك جێگیری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چونكه باپیره‌ی ئه‌م خانمه به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌ی هندستانه.
كامالا هاریس یه‌كه‌م ئافره‌ت و یه‌كه‌م ئه‌مه‌ریكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فه‌ریقی و هندییه كه پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتوه.
له گوندی " سۆلاسیندرابورام" له ویلایه‌تی تامیل نادۆ له باشووری هندستان كه شوێنی زێدی باپیرانی هاریس ه دانیشتوانی ئه‌م گونده له‌ڕێی یاری ئاگرین و هه‌ڵبرینی وێنه‌ی كامالا و به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیوه.
بڕیار وایه ئه‌ندامه‌كانی خێزانی هاریس كه له‌م گونده‌ی هندستان ده‌ژین گه‌شت بكه‌ن و بچنه ئه‌مه‌ریكا و به‌شداری مه‌راسیمی سوێند خواردنی كچه‌كه‌یان بكه‌ن و ئه‌وان ده‌ڵێن" ئێمه هه‌مومان بۆ ئه‌م بۆنه تایبه‌ته ده‌چینه ئه‌مه‌ریكا"