ڤیدیۆ: مامۆستا و خوێندكاره‌كانی له پۆلدا ته‌ماشای ڤیدیۆیی سه‌ماكارێك ده‌كه‌ن
ڕاچڵهكین-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌یه‌ك له باكوری " قه‌نا" له میسر بڕیاریدا به‌ڕێوبه‌ر و مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و خوێندنگه‌یه ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه له یه‌كێك له پۆله‌كانی خوێندن تۆماركراوه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت مامۆستایه‌ك له‌گه‌ڵ خوێندكاره كوڕه‌كانی ته‌ماشای ڤیدیۆیی سه‌ماكارێك ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده له میسر ده‌ڵێت" ڕێگه به هیچ سنور بهزاندێك ناده‌ین به‌تایبه‌ت له سنوری په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندنگاكانمان و ئه‌وه‌ش كه ڕویداوه ده‌رچوون بووه له‌و په‌یامه‌ی كه ده‌بێت مامۆستا به خوێندكاره‌كانی بگه‌یه‌نێت"
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت مامۆستایه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌ند خوێندكارێكی ته‌ماشای سه‌مای خانمه سه‌ماكارێكی به‌رازیلی ده‌كه‌ن و مامۆستاكه‌ش ده‌ڵێت" ئه‌مه ئاڵتون كۆده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بێت له میسر كاربكات"