به‌وێنه: خۆشحاڵی خێزانێك دوای 14 كوڕ بوون به خاوه‌نی كچێك
ڕاچڵه‌كین-
ماجی جین منداڵی پێنجه‌می كاتیری شوانت و جای ه، ئه‌م كچه بچووكه 14 برای هه‌یه له خۆی گه‌وره‌ترن و ئه‌مه بۆته مایه‌ی خۆشحاڵی بۆ خێزانه‌كه‌ی.
خێزانه‌كه‌ی جین ده‌ڵێن" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵی 2020 ساڵێكی خۆش نه‌بوو به‌ڵام هاتنی جین بۆ ناو خێزانه‌كه‌مان خۆشحاڵی و ئومێد و هێزی پێ به‌خشین به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دایكمان و خوشكه‌كه‌مان سه‌لامه‌تن"
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه خێزانه‌كه‌ی شوانت بابه‌تی گه‌رمی ڕاگه‌یاندنه‌كانن چونكه خاوه‌نی 14 منداڵن به‌ڵام ئه‌م دوو هاوسه‌ره سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له وه‌چه خستنه‌وه، ئه‌وان پێیان وایه هاتنی هه‌موو منداڵێكی ساوا بۆ ناو خێزانه‌كه‌یان بابه‌تێكی نوێی خستۆته ژیانیانه‌وه و هه‌مویان به یه‌كه‌وه هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كه‌ن.