پیته‌ر سۆتكلیف
ڕاچڵه‌كین-
دیارترین تاوانباره‌كانی مێژووی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا و ڕه‌تی كردۆته‌وه هیچ چاره‌سه‌رێكی نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێ بدرێت.
پیته‌ر سۆتكلیف ناسراو به "خوێن ڕێژه‌كه‌ی یۆركشایر" ئه‌مڕۆ هه‌ینی له زیندان له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا و به‌هۆی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستداوه".
له كۆتای ساڵی 70 كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به دیاریكراوی له ساڵانی 1975-1980 ئه‌م پیاوه زنجیره‌ك كاری كوشتنی ئه‌نجامدا و كۆتای به ژیانی 13 ئافره‌ت هێنا له باكوری ئینگلته‌را و 9 ئافره‌تی دیكه‌ی بریندار كرد و به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌یه‌وه زیندانی هه‌تا هه‌تای كرابوو به‌ڵام به‌هۆی توشبوونی به كۆرۆنا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی " نۆرس دۆرهام" و دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا توشی جه‌ڵته‌ی دڵیش بووه .
ئه‌م بكوژه توشبووی نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره و دڵ بووه و له‌گه‌ڵیدا ڕه‌تی كردۆته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی كۆتای پێ بێت.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1974 هاوسه‌رگیری كردوه بۆته كه‌سێك به‌رده‌وام له ماڵه له‌شفرۆشیه‌كان ماوه‌ته‌وه و دواتر به زنجیره كوشتنه‌كانی بۆته كه‌سێكی ترسێنه‌ر و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ده‌ست پۆلیس ڕایكردوه و ساڵی 1981 له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه.