سێرجیۆ هیرناندز
ڕاچڵه‌كین-
چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیی نه‌خۆشێكی گه‌نجی مه‌كسیكیان بڵاوكردۆته‌وه كه چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه وه‌رگرتوه دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێگه‌ی El Mundo ی ئیسپانی ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر" سێرجیۆ هیرناندز" ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ بڵاوكردۆته‌وه ئه‌م گه‌نجه له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت" كاتژمێری ڕاسته‌قینه هات و هه‌رچی خودا بۆمنی دیاریكردوه ئه‌وه ده‌بێت ڕوبدات و هه‌میشه ئه‌وه‌تان بیر بێت من كێم و كێ بووم و ئه‌مه‌ش په‌یامی ماڵئاوایی نییه و ده‌گه‌ڕێمه‌وه"
ئه‌م گه‌نجه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه دوای چه‌ند ڕۆژێكی دیكه چاك ده‌بێته‌وه و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كه‌سوكاری ده‌رده‌بڕێت ، هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤیدیۆكه‌یان بینیوه خه‌مباری خۆیان بۆ ئه‌وه ده‌ربڕیوه كه ئه‌م گه‌نجه به‌و هه‌موو ئومێد و هیوایه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.