نه‌وید
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌واڵی كۆچی دوایی پارێزگاری هه‌ولێر" فرسه‌ت سۆفی" بڵاوكرایه‌وه دوای ماوه‌ی 30 ڕۆژ له توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ گیان له‌ده‌ستدانی پارێزگاری هه‌ولێر زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه خه‌مباری خۆیان ده‌ربڕی.
كوڕه گۆرانیبێژ نه‌وید زه‌ردی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خه‌مباری خۆی بۆ كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی ده‌ربڕیوه و نوسیویه‌تی" بە بۆنەی کۆچی ناوادەی دکتۆر فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، پێش تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا پەیوەندیت پێوە کردم و بە گەرمی لە نووسینگەکەت پێشوازیت لێ کردم. زۆر بە پەرۆشیەوە باسی پلانەکانت کرد بۆ باشتر کردنی خزمەتگوزاریەکان لە پارێزگای هەولێر و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و پتەو کردنی پەیوەندی نێوان هونەرمەندان و خەڵک."
لەگەڵ زۆر سیاسەتمەدار و بەرپرسی باڵا دانیشتووم و گفتوگۆم کردووە، بەڵام زۆر کەمن ئەوانەی وەک بەڕێزت بە پاکی و بە دڵەوە لە خەمی گەشە پێدانی خەڵک و خاک و نیشتمانی خۆیان بن و خۆ نەویستانە کار بکەن بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان. ئەم هەواڵە زۆر دڵتەزێن بوو و ناخمی هەژاند.
نه‌وید ده‌شڵێت" پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم."
رۆژی 19-10-2020، بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کە فرسەت سۆفی تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە لە هەولێر، بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستی رەوانەی وڵاتی تورکیا کرا بۆچارەسەر و ئه‌مڕۆ 18-11-2020 كۆچی دوایكرد.
فرسەت سۆفی، لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە، لە 12-9-2019 به ده‌نگی 27 ئەندام له كۆی 28 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هەولێر وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.