8 نیشانه‌ له‌ كزی چاو بۆ دوور ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌

تەندروستی

19/11/2020     ژمارەی بینراو 1979

كزی چاو بۆ دوور


ڕاچڵه‌كین-

كزی چاو چه‌ندین بۆ دوور و نزیك جیاوازه‌، دكتۆر ماكۆك پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی چاوكزی بۆ دوور ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

1- کەسی توشبوو شتەکان لە دوورەوە بە لێڵی دەبینێت، بە تایبەت لە کاتی سەیرکردنی شاشە و بۆردی قوتابخانە و کاتی شۆفێری هەستی پێ دەکرێت.

2-  هەندێک جار تەنۆلکەی ڕەش و ڕیشاڵ بە بەرچاویدا دێت و دەڕوات.

3-  هەندێک جار فلاشی رووناکی لەناو چاوەکەدا درووست دەبێت.

4- دوای ئیشی وردەکاری و خوێندنەوە، کزانەوە و ئازار لە چاوەکەدا و سەرقورسبوون درووست دەبێت.

5- ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر چاوی کزبووبێت، ئەگەری هەیە گلێنەی چاوی کەمێک دەرپۆقیبێت و بیلبیلەی چاویشی گەورە و گەش بووبێت.

6- لەوانەیە چاوی بۆ دەرەوە خێل بێت، ئەگەر لە مناڵیەوە چاوی کزبووبێت.

7- چاوی بە ڕووناکی بیزاردەبێت و لە شەوانیشدا بینایی تەڵختر دەبێت.

8- لەوانەیە سەرئێشە و تووڕەبوونی لەگەڵدا بێت، بە تایبەت دوای عەسران و شەوان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن