چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی قه‌ڵه‌م له‌ دره‌ختی هه‌نار

کشتوکاڵ

19/11/2020     ژمارەی بینراو 574

دره‌ختی هه‌نار

ڕاچڵه‌كین-

ته‌واوی دره‌خته‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كان به‌ قه‌ڵه‌م ده‌كرێت زیاد بكرێت، له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی قه‌ڵه‌م له‌ دره‌ختی هه‌نار ڕونكراوه‌ته‌وه‌.

1-دوو جۆر لق لە هەناردا دەکرێت بەقەڵەم:
لقی ڕەش باو واتە تەمەنی بەرەو دووساڵ دەڕوات و گەرای هەناری تیادایە بەیەکەم ساڵ کەدەیکەیت چەند گوڵێک دەگرێت بەڵام نابێت زۆر ئەم لقانە ببڕیت بۆ قەڵەم تاوەکوو هەنارەکانت بێ بەرنەبن.

جۆرێکیتر لە لەق کە خەڵفی یەک ساڵە و ڕەنگی مەیلەو سەوزباوە دەتوانی بەزۆری ئەم لقانە بکەیت بە قەڵەم .

2 -درێژی قەڵەمی هەنار دەبێت لە 20 سانتیم تا 25  سانتیم بێت چاکترە 25 سانتیم بێت.

3- چۆن قەڵەم دەبڕیت؟
دەبێت لە کاتی بڕینی قەڵەم دا ڕەچاوی ئەوە بکەیت کە بنی قەڵە مەکە بە تەختی ببڕیت لای سەروی قەڵەمەکە بە لاری یان مایل بیبڕیت.

4-چۆن قەڵەمەکە بڕوێنین؟
دەتوانین قەڵەمەکە ڕاستەوخۆ لەوشوێنەی کە دەمانەوێت بیڕوێنین دەچەقێنین بە زه‌ویدا تا نزیکەی بیست سانتیم
دەبێت پێنچ سانتیمی لە دەرەوە بمێنێتەوە .

ئەگەر ڕاستەوخۆ ناشتمان دەبێت بەلایەنی کەمەوە هەربنێک سێ قەڵەم داکوتین و نابێت قەڵەمەکان بەڕێکی بێت بەڵکو م دەبێت بەلارەی وەک ژمارە حەوت بیان نێین.

5- ئەگەر قەڵەمەکان وەک شەتڵ بچێنین و پاشان بیگوازینەوە دەبێت بەم شێوەیه‌بێت:
کیسەیەک یان سەتڵێک دێنین و خۆڵی تێ دەکەین پاشان یەک قەڵمی تێ دەکەین کە بیست سانتیم بڕوات بەناو خۆڵەکەدا و دەبێت ئەوەش بزانی بنی قەڵەمەکە نەدات لە بنی کیسەکەو پێنچ سانتیمێکی بمێنێ بۆ ئەوەی بنەکەی توشی گەنین نەبێت وە لەسەرەوەش پێنچ سانتیمی لە دەرەوە بێت .

6- چ کاتێک قەڵەم دەکرێت؟
بە پێی کەش و هەوای ناوچەکان دەگۆڕێت لە ناوچە گەرمەکاندا لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا دەکرێت تا دەگەینە ناوەڕاستی مانگی دوو و پاشان ناوچە کوێستانەکان لە مانگی دوو تا وە کو کۆتای مانگی سێ دەکرێت .

7- نێوانی داری هەنار چەند بێت؟
-بۆ ناوچە گەرمەکان دوومەتر تا دوومەترو نیوبێت لەبەر ئەوەی کاریگەری گەرما کەمبێت لەسەری .
-بۆ ناوچە فێنکەکان نێوان دارەکان دومەتر و نیوو تا سێ مەتر بێت بە پێی ڕادەی فێنکی شوێنەکە.

8- چ خاکێک گونجاوە بۆ داری هەنار؟
زۆربەی خاکە کان لەکوردستاندا گونجاوە بۆ داری هەنار بەڵام چاکترین خاک ئەو خاکەیە کە تێکەڵ بێت واتە بەردی وردی تیابێت .
بەڵام خاکێک کە ڕەشی تەواو بێت یان ڕادەیشی زۆربێت و مێگ بێت ئەوا دەبێتە هۆی لاوازی ڕەگی دارەکەو توشتی فتریاتی ڕەگی دەکات و دارەکان تەمەنیان کورت دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن