نەخۆشخانەی ئاسا: جگە لە کۆرۆنا ڤایرۆسێکی دیکە لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە

کوردستان

20/11/2020     ژمارەی بینراو 3123

راچڵەکین-

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاند، لە تاقیگەی نەخۆشخانەی ئاسا، جگە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسی سارس كە بە Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ناسراوە لە ناو هاوڵاتیاندا بڵاو بۆتەوە.

دەزگاکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە تاقیگەی  مۆلیكولەری نەخۆشخانەی ئاســـــــــا لە پشكنینە نوێكاندا بۆ گومان لێكراوان بە پەتای كۆرۆنا بۆمان دەركەوتووە كە لە ئێستادا جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنــــــا، ڤایرۆسی سارس كە بە Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ناسراوە لە ناو هاوڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە.

دەشڵێت:" دەبێ بە شێوازێكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڤایرۆسە بكرێت وە جیابكرێتەوە لە SARS-Cov2 كە بە كۆڤید ناسراوە". 

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای تەندروستی پێشمەرگەدا هاتووە:"هەر بۆیە هەندێك لە هاوڵاتیان نیشانەكانی كۆڤیدیان هەیە بەڵام لە پشكنینی PCR بە نێگەتیڤ دەرەچن چونكە كۆڤیدیان نییە ئەشێ سارسی یەكەمیان هەبێت".

نەخۆشخانەی ئاسا سەر بە دەزگای تەندروستی پێشمەرگەیە لە سلێمانی، تایبەتە بە تووشبووانی کۆرۆنا.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٢، ڤایرۆسی سارس( SARS (Severe Acute Respiratory Syndrom کە بە (ٍSARS-CoV) ناسراوە، لەچین سەریهەڵدا. شارەزایان و پسپۆڕانی بواری تەندروستی باوەڕیان وابوو کە ئەم جۆرەڤایرۆسە لە جۆرە ئاژەڵێکەوە (کە تا ئێستا نەسەلمێنراوە چ ئاژەڵێکە) پێشبینیکراوە لە شەمشەمەکوێرەوە گوێزرابێتەوە بۆجۆرێکی پشیلە(civet cats) ولەوێوە یەکەم حاڵەتی توشبون لە هەرێمی گوانگدۆنی باشوری چین تۆمارکرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن