راچڵەکین-
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغدا، پێچەوانەی دەستوورە، دەشڵێت:" ئەگەر توانیشتان ئەو کارە بکەن وا شایانی هه‌موو ده‌ستخۆشییه‌کن و کارێکی مەزنتان ئەنجامداوە".
بەسام عەلى، ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى پارتى لە هەژمارى تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بارەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمەوە بۆ بەغدا نووسیویەتی:" ئایا ده‌توانن به بێ مووچه‌ی ئه‌وانیش پاره‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆران له به‌غداد بهێنن؟ به بێ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و داهاتی ناوخۆیی، به‌غدادێک ئاماده نه‌بێت ٣٢٠ ملیار دینار بنێرێت، ئێستا له‌سه‌ر داوای ئێوه ٨٩٥ ملیار دینار ده‌نێرێت".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی پرسیار لەو پەرلەمانتارانە دەکات کە خۆیان بە خاوەنی پرۆژەکە دەزانن و دەڵێت:"من دڵنیام ئێوه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی ناوخۆتان به مووچه‌خۆر هه‌ژمار نه‌کردووه، چونکه به موڵکی پارتی و یه‌کێتی یان ده‌زانن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌غدا به ناردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه و نیوه‌ی داهاتی نا نه‌وتی کوردستان، هێشتا ئاماده نییه ٨٩٥ ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت، ئێستا له به‌رامبه‌ر داوایه‌کی ئێوه، به بێ نه‌وت و داهاتی ناوخۆ، مانگانه ٨٩٥ ملیار دینار ده‌نێرێت؟
"خۆتان له ئێمه باشتر ده‌زانن، مادده‌ی ١١٧ ی ده‌ستووری عێراق، ڕێگه به یاسایه‌کی له‌و چه‌شنه نادات و هه‌رێمی کوردستان، هه‌رێمێکی دانپێدانراوه به‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانییه‌وه، وه ئه‌م یاسایه‌ی ئێوه پێچه‌وانه‌ی مادده‌یه‌کی ده‌ستوورییه" بەسام عەلی وای نوسیوە.
دەشڵێت:" له کۆتاییدا ده‌ڵێم، گه‌ر ئێوه توانیتان، سه‌رجه‌م مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی کوردستانتان خسته سه‌ر به‌غدا، ئه‌وا شایانی هه‌موو ده‌ستخۆشییه‌کن و کارێکی مه‌زنتان ئه‌نجام داوه، بۆیە به‌سه گه‌مه‌کردن به هه‌ستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، به موزایه‌ده‌کردن باری ژیانیان گرانتر مه‌که‌ن".
ڕێبوار کەریم مەحمود، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ماوەیەک پێش ئێستا پرۆژەیەکی بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمەوە بۆ بەغدا ئامادەکرد و ئەمڕۆش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٥٠ هەزار واژوى فەرمانبەرانیان کۆکردووەتەوە بۆ پشتیوانى لەپڕۆژەکە و دەیبەنە ئەنجوومەنی نوێنەران و یاسای بۆ دەردەکەن.