ئایا پەرلەمانی عێراق دەتوانێ بریار لەسەر گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات؟

کوردستان

21/11/2020     ژمارەی بینراو 300

راچڵەکین-

سەرەتا دەستخۆشی لەھەر ھەوڵێک دەکەین  بۆ دابین کردنی مووچەی مووچە خۆران و ئەوانەی متابعی ئەم پەیجەن ئاگادارن بەندە لەم پەیجەوە لەسەر داوای خۆیان بانگەوازی ئیمزاکردنی فۆرمەکەم بۆ بڵاوکردنەوە، نوسیبوشم من تەنھا بۆیان بڵاودەکەمەوەو بەشێک نیم لێی.

بەلام بۆ بەرچاو روونی و بۆئەوەی مووچە خۆران دلخۆش نەکرێن و دوایش نەکرێت وتوشی نائومێدی زیاتر ببنەوە، وەک چەند جارێک توشی ئەو نائومێدیە کراون، بەپێویستی دەزانم کە ئەمرونکردنەوەیە بنوسم بۆ ئەوانەی دەیانەوێ راستی بزانن.

سەرەتا دەبێ ئەوە بزانێن کە پەرلەمان دەسەلاتی بریاردانی خەرج کردنی پارەی نیەو، ناتوانێ ھیچ بڕە خەرجیەکی ئیزافی بەدەر لەوەی لەموازەنە بریاری لەسەردراوەزیاد بکات یان حوکمەت ناچار بکات بەو خەرجییە.

ھەر جۆرە خەرجیەکی ئیزافی دەبێ پرۆژەکە لەرێی حوکمەتەوە پێشکەش بکرێ یان بەرەزامەندی حوکمەت بێ ئەگەرنا پابەندی بۆ حوکمەت دروست ناکات.

ئەگەر بەیاساش دەرچێ بێ رەامەندی حوکمەت ھیچ بەھای نابێ و دەتوانێ پابەند نەبێ پێوەی چونکە لەدەسەلاتی پەرلەمان نیە

پەرلەمانی عێراق بێ رەزامەندی حوکمەت ولەم بابەتەدا تەنھا یەک دەسەلاتی ھەیە ئەویش ئەوەیە بەدەرکردنی بریارێکی نامولزەم بۆ  حکومەتی عێراق کە لەچوارچێوەی یاسای بودجەو ئیدارەی مالی چارەسەرێک بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە، ھەر ئەوەندەو زیاتر نا .
بۆیە ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بیەوێ بەراستی مووچەی موچەخۆرانی ھەرێم راستەوخۆ لە عێراقەوە خەرج بکات دەبێ لە پێشەوە پرۆژەکە حەواڵەی حوکمەت بکات یان  رەزامەندی حوکمەتی بۆ وەربگرێت ، بەلام لەم حاڵەتەش  بابەتەکەدوبارە لەبازنەی بەتالی نێوان رێککەوتن و رێککنەکەوتنی حکومەتی عێراق و ھەرێمدا جارێکی تر دەخولێتەوە، چونکەکێشەکە ئەوەیە حوکمەتی عێراق نەدەتوانێت و نەدەسەلاتی ھەیە بەبێ ئەوەی ھەرێم پابەندبێ بە تەسلیم کردنی نەوتەکەی و داھاتی خاڵە سنوریەکان مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج بکات.

چونکە لەحاڵەتێکی وادا وەک ئەوە وایە حوکمەتی عێراق دووجار بودجە بدات بەھەرێم کە مومکین نیە ئەوە بکات، چونکەلە ئێستادا خۆی کێشەی گەورەی دارایی ھەیەو جادەو پەرلەمانتارانیش ئەوە قبول ناکەن. 

تەنانەت ئەو پەرلەمانتارە غەیرە کوردانەش کە ئیمزایان کردوە دلنیام ھەرگیز بەو مەبەستە نەیانکردوە حوکمەتێ عێراق بێ بەرامبەر موچەی فەرمانبەران بنێرێ بەلکو مەبەستیانە بەدلنیایەوە ھەرێم ناچار بکەن بەتەسیلیم کردنی داھاتەکەی لەبەرامبەر پێدانی مووچە، ھەرێمیش ئەوە ناکات، چونکە بابەتی نەوتی ھەرێم وەک دەرکەوت لەدەسەلاتی ھەرێم خۆیدا نەماوە، کەواتە دوبارە دەگەرێینەوە ھەمان بازنەی بەتاڵ.

حاکم شێخ لەتیف مستەفا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن