نه‌یزه‌ك
ڕاچڵه‌كین-
له‌ماوه‌ی شه‌و ڕۆژێك پیاوێكی ئه‌نده‌نوسی كه كاره‌كه‌ی دروستكردنی تابوته دوای ئه‌وه‌ی نه‌یزه‌كێكی 2 كیلۆیی كه‌وت به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا بوو به خاوه‌نی 1.8 ملیۆن دۆلار.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" میرۆر" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه جوشوا هوتاگالنج ی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له شاری كولانج له باكوری ئه‌نده‌نوسیا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی بووه له‌و كاته‌دا نه‌یزه‌كه‌كه كه‌وتۆته خواره‌وه به‌سه‌ر بنمیچی ماڵه‌كه‌یداو ئه‌م گه‌نجه ده‌ڵێت" كه گه‌ڕاومه‌ته ماڵه‌وه ده‌ستم له‌به‌رده‌كه داوه گه‌رم بووه به‌وه‌دا زانیومه ئه‌م به‌رده له ئاسمان كه‌وتۆته خواره‌وه و كه‌س ئاڕاسته‌ی ماڵه‌كه‌ی منی نه‌كردوه."
ئه‌م نه‌یزه‌كه كێشی 2.1 كیلۆگرامه و ته‌مه‌نی 4.5 ملیار ساڵه و جۆرێكی زۆر زۆر ده‌گمه‌نه و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 1.8 ملیۆن دۆلار.