به‌وێنه.. په‌یكه‌رێكی جیاواز دۆزرایه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
به‌رپرسان له بواری ژیانی وشكانی په‌یكه‌رێكی كانزاییان دۆزیه‌وه له ویلایه‌تی یۆتا له ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی چاودێری كردنی كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵی وشكانی له‌ڕێی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه.
پێگه‌ی سكای نیوز ی به‌ریتانی ئاشكرای كردوه به‌رزی ئه‌م په‌یكه‌ره كانزایه 3.5 مه‌تره و له جۆرێكی كانزا دروستكراوه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌م په‌یكه‌ره جیاوازه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
فڕۆكه‌وانی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه "بریت هتشینگز" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وه سه‌رسوڕهێنه‌رترین شت بووه كه بینیبێتی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی كاركردنی و ده‌شڵێت" په‌یكه‌ره‌كه له دروستكراوی مرۆڤ ده‌چێت و له ئاسمان نه‌كه‌وتۆته خواره‌وه"