ئەو كەسەی سێڵفی لەگەڵ تەرمەكەی مارادۆنا گرتبوو.. بەكوژراوی دۆزرایەوە

وەرزش

29/11/2020     ژمارەی بینراو 11872

راچڵەكین-

پۆلیسی ئەرژەنتین تەرمی ئەو مردوو شۆرەیان دۆزیەوە كەسەرپەرشتی شتنی تەرمەكەی (مارادۆنا)ی كردوە، لەهەمان كاتدا سێڵفییەكی لەگەڵ وێنەكەدا گرتبوو.

بەووتەی پۆلیسی ئەرژەنتین، ئەو مردوو شۆرە لەلایەن جەماوەری (بۆكا جۆنیۆرز)وە كوژراوە بەهۆی ئەو سێڵفیەی لەگەڵ تەرمەكەی (مارادۆنا) دا گرتبووی و دوای كوشتنی بەڕووتی فڕێیانداوەتە ناو حاویەیەكی خۆڵو خاشاك.

بڵاوكردونەوەی تەرمی مارادۆنا لەلایەن ئەو مردوو شۆرەوە، توڕەیەكی زۆری ئەرژەنتینییەكان بەتایبەت جەماوەری یانەی (بۆكا جۆنیۆرز)ی لێكەوتەوە، بەو هۆكارە تۆڵەی خۆیان لێ كردووەتەوە.

دییۆگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، رۆژی 25ی تشرینی دووەمی 2020 لەتەمەنی 60 ساڵیداو بەهۆی جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن