کەشناسی: بارانی بەلێزمە و بەفر دەبارێت

کوردستان

29/11/2020     ژمارەی بینراو 3124

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوای شارەكانی هەرێم لەماوەی 48 كاتكۆی داهاتوو بڵاوکردەوە.
  
بە گوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە 29-11-2020، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند و لێزمە دەبێت و لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

هەر بە گوێرەی پێشبینییەكان سبەینێ دووشەممە 30-11-2020، ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن