میلانیا تره‌مپ
ڕاچڵه‌كین-
میلانیا تره‌مپ هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا" دۆناڵد تره‌مپ" له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڤیدیۆیی ڕازاندنه‌وه و ئاماده‌كاری كۆشكی سپی بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ بڵاوكردۆته‌وه.
میلانیا له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسیویه‌تی" خۆبه‌خشه‌كان له ته‌واوی ئه‌مه‌ریكاوه هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی كۆشكی سپی بڕازێننه‌وه بۆ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ و زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كاتی خۆتان به‌خشی و دڵنیا بوونه‌وه‌ی كه ڕۆحی ئاشتی و خۆشی ته‌واوی ژوور و هۆڵه مێژوویه‌كانی ماڵی میله‌تی پڕكردوه"