به بنێشت تۆڵه‌ی خۆی كرده‌وه
ڕاچڵه‌كین-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه تیایدا جۆرێكی جیاواز له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی گه‌شتیارێك ده‌بینرێت دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی قژی گه‌شتیاره‌كه‌ی به‌رده‌می نه‌یتوانی تیڤیه‌كه ببینێت تۆپه‌ڵێك بنێشتی نوساند به قژیه‌وه.
ئه‌م ڤیدیۆیه كه له پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و 97 ملیۆن ڤیوی هه‌بووه ئافره‌تێك كه سه‌رنشینی فڕۆكه‌یه‌كه و تۆڵه له سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌رده‌م خۆی ده‌كاته‌وه كه قژی ده‌خاته سه‌ر تیڤیه‌كه‌ی به‌رچاوی ئه‌م و ئه‌وه‌شیان كه بنێشته‌كه به قژیه‌وه نوساوه ناچار بووه بۆ ڕزگاربوون له‌بنێشته‌كه قژی ببڕێت.
ڤیدیۆكه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وتۆته‌وه و به‌شێك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و دوو كچه هاوڕێی یه‌كترن و ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ش له كڵاوه‌كانی سه‌ریانه‌وه دروستكراوه و هه‌ندێكی دیكه‌ش پشتگیری ئه‌و ئافره‌ته‌یان ده‌كه‌ن كه بنێشته‌كه ده‌نوسێنێت به قژی ئه‌وی دیكه‌وه.