وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا

ئابوری

02/12/2020     ژمارەی بینراو 755

راچڵەكین-

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، سبەینێ پینجشەممە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ١٠ دەستپێبكات.

سەرچاوەیەك لەنووسینگەی سەرۆكوەزیرانی هەرێم ئاشکرای كرد، مەسرور بارزانی، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاریداوە لەسبەینێ پێنجشەممە 3-12-2020 دەستدەكەن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەووتەی ئەو سەرچاوەیە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوەكردووە:" لەم رۆژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ مستەفا كازمی- سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەڵێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بكەن. بەڵام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەك لە كاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كورتهێنانە بە قەرز دابین دەكات تا بڕە مووچەی تەرخانكراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەكەی بەغدا لە بری قەرزەكە دەدرێتەوە ."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن