بڕی لێبڕین لە مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا

ئابوری

02/12/2020     ژمارەی بینراو 1942

راچڵەكین-

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەسبەینێ پێنجشەممە 3-12-2020 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، حكومەتی هەرێمی كوردسان بڕیاریداوە مووچەكە بە لێبڕینی 21% دابەشبكرێت.

پیشتر سەرچاوەیەك لەنووسینگەی سەرۆكوەزیرانی هەرێم ئاشكرای كرد، مەسرور بارزانی، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاریداوە لەسبەینێ پێنجشەممە 3-12-2020 دەستدەكەن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەووتەی ئەو سەرچاوەیە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوەكردووە:" لەم رۆژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ مستەفا كازمی- سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەڵێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بكەن. بەڵام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەك لە كاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كورتهێنانە بە قەرز دابین دەكات تا بڕە مووچەی تەرخانكراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەكەی بەغدا لە بری قەرزەكە دەدرێتەوە ."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن