نهێنی دوو كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی مارادۆنا
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی به‌رازیلی" ڕۆناڵدۆ" دوای ده‌ربڕینی خه‌مباری خۆی بۆ كۆچی دوای پادشای تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی" دیگۆ مارادۆنا" نهێنی ئه‌و دوو كاتژمێره‌ی ئاشكرا كرد كه له‌ده‌ستی مارادۆنادا زۆرجار بینراوه.
ڕۆناڵدۆ كه ئێستا سه‌رۆكی یانه‌ی " ڕیال به‌له‌د وه‌لید" ی ئیسپانیه له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا په‌یوه‌ندی خۆی به مارادۆناوه ئاشكرا كردوه و ده‌ڵێت" مارادۆنا كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره و گرنگی له تۆپی پێدا هه‌بووه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه و هه‌واڵی كۆچی به‌ڕاستی منی تاساند و خه‌مباری كردم و ئه‌و ژیانی زۆر كه‌سی گۆڕی و یه‌كێك له‌وانه‌ش من بووم و هه‌تا ده‌مرم سوپاس گوزاریم"
سه‌باره‌ت به دوو كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی مارادۆنا ڕۆناڵدۆ ده‌ڵێت" یه‌كێك له‌و جارانه‌ی كه هات بۆ مه‌درید بۆ ئه‌وه سه‌ردانم بكات و به‌یه‌كه‌وه نانی ئێواره‌مان خوارد پرسیاری ئه‌وه‌م لێ‌كرد بۆچی دوو كاتژمێری له ده‌ستدایه وتی" كچه‌كه‌م به دیاری بۆی كڕیوم و له‌و كاته‌وه‌ی پێی‌داوم له‌ده‌ستم دام نه‌ناوه"
ڕۆناڵدۆ ده‌شڵێت" دوای ته‌واوكردنی نانه‌كه‌مان مارادۆنا یه‌كێك له كاتژمێره‌كانی ده‌ستی به‌مندا و ڕه‌تم كرده‌وه لێی وه‌ربگرم به‌ڵام ئه‌و توڕه بوو و سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ریبگرم له‌به‌ر ئه‌وه من هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌م له‌به‌رده‌مدا نه‌ما و هه‌تا ده‌مرم ئه‌م یاده‌وه‌ریه‌ی لای خۆم ده‌پارێزم"
ته‌واوی كه‌سه نزیكه‌كانی باس له‌وه ده‌كه‌ن مارادۆنا كه‌سێكی به‌خشنده بووه و له‌سه‌ر كه‌یسی مردنه‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته پزیشكه‌كانی وه‌ك تۆمه‌تباری ڕوداوه‌كه وه‌سف كردوه و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه ڕه‌نگه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابێت.
دیگۆ مارادۆنا ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا و به جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدا.