سلێمانی.. ژمارەیەك تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

کوردستان

03/12/2020     ژمارەی بینراو 349

راچڵەكین –

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، گیانلەدەستدانی چوار تووشبووی دیكەی كۆرۆنای راگەیاندو ژمارەی بەخشەرانی پلازماش لەو پارێزگایە بۆ زیاتر لە هەزارو 220 كەس بەرزبووەوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری تایبەت بە پەتای كۆرۆنا لەسنووری پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ 3-12-2020 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئەو پارێزگایە بڵاوكراوەتەوە، چوار تووشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوەو 22 تووشبووی نوێش داخڵی نەخۆشخانە كراون.

بەپێی ئامارەكە، 13 كەس دوای چاكبوونەوەیان لە كۆرۆنا، نەخۆشخانەیان جێهێشتووەو رەوانەی ماڵەوە كراون.

تەندروستی سلێمانی ئاشكراشیكردووە، لەئێستادا 145 نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا خەوێندراون و لەژێر چاودێری پزیشكیدان، هاوكات ژمارەی بەخشەرانی پلازماش بۆ هەزارو 226 كەس بەرزبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن