جیهان هاشم
ڕاچڵه‌كین-
دوای داخستنی سه‌نته‌رێكی جوانكاری جیهان هاشم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد سه‌نته‌ره‌كه هی ئه‌وه و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م جیهان له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له سناپ چات ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی كردۆته‌وه و سزا نه‌دراوه و له‌كاتی ڤیدیۆ تۆماركردندا ئه‌م خانمه ڕه‌فتارێكی جیاوازی ده‌ربڕی ئه‌ویش بێ منه‌تی بووه له داخستنی سه‌نته‌ره‌كه.
وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و قسه‌و باسه جیاوازانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا باسكرا قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوكرده‌وه.
له ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا نوسراوه" بە پێویستمانزانی ڕوونکردنەوەیەک بدەین لەسەر ھەندێک کەس و پەیجی سۆشیال میدیا ، کە ھەواڵی بێ بنەماو دوور لەڕاستی و چەواشەکاری بڵاودەکەنەوە ، لەبارەی داخستنی سەنتەری تەجمیل و صالۆن beauty box (KA) لەشاری ھەولێر، کە گوایە دوای داخستنی ئەو ئارایشتگایە لەلایەن قایمقامیەتی ھەولێر لەھەمان ڕۆژدا کراوەتەوە .."
لێرەوە بە پێویستی دەزانین بۆ بەرچاو و ڕوونی ھەموولایەک ھەرشوێنێک لەلایەن قایمقامیەتی ھەولێرەوە دادەخرێت ، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دوای وەرگرتنی ڕێکاری پێویست و سزای پێبژاردن ، بە پێی بەیانی ژمارە 52 ی ساڵی 2020 ی وەزارەتی ناوخۆ کەلە 2020.10.24 دەرچووە ، مامەڵە لەگەڵ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکرێ کەوا دەبنە ھۆی دروستبوونی قەرەباڵغی بەرکەوتنی ھاوڵاتیان ، ئەم ئارایشتگایەش داخرا وەک شوێنەکانی تر سزای پێبژاردنی بۆ کرا بە بڕی(1,000,000)یەک ملیۆن دینار ، ھەروەھا بەڵێننامەی لێ وەرگیرا پابەندی سەرجەم ڕێنماییەکان بێت،بۆ زانیاری زیاتر ئەو ئارایشتگایە ھی کەسێکە کەناوی لەگرێبەستی ھاوپێچ و پسوولەی سزادان ھاتووە،ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆکەیەوە دەرکەوتووە،تەنھا بۆ کاری ڕێکلام لەو شوێنە بووە .