ئەمریكا سزا بەسەر چەندین لایەن و كەسایەتی ئێرانی دەسەپێنێت

جیهان

13/01/2021     ژمارەی بینراو 276

راچڵەكین –

لە بڕیارێكی نوێدا ئیدارەی ئەمریكا سزای بەسەر 16 لایەن و چەند كەسایەتییەكی ئێرانی سەپاند و سەرجەمیانی خستە ناو لیستی سزادراوەكان.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ 13-1-2021 بڵاویكردووەتەوە،  ئاشكرایكرد وڵاتەكەی بڕیاریداوە سزا بەسەر 16 لایەن و سێ كەسایەتی دیكەی ئێران بەسپێنێت.

سەپاندنی ئەو سزا نوێیە لەكاتێكدایە رۆژی 5ی ئەم مانگە، 12 كەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە خرانە ناو لیستی سزادراوەكان، كە لەبواری بەرهەمهێنانی كانزاكاندا كاردەكەن.

لەماوەی رابردوودا ئەمریكا سزای بەسەر دەیان كەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاندووە، ئەمەش لەچوارچێوەی گوشارە ئابوورییەكانی واشنتۆن بۆسەر تاران، بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەكەی و هەروها ئەو رۆڵەی لە ناوچەكە دەیگێڕێت، كە بەلای ئیدارەی ئەمریكاوە رۆڵێكی تێكدەرانەیەو كاریگەری خراپیشی لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە دروستكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن