لای چی وای
ڕاچڵه‌كین-
لای چی وای بووه یه‌كه‌م پیاو له هۆنگ كۆنگ كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و له‌سه‌ر كورسییه و به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی 250 مه‌تری هه‌ڵگه‌ڕاوه.
لای بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م نازناوه‌ی پێویستی به 10 كاتژمێر هه‌بووه و كاره‌كه‌شی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی پێ بكات كه دڕه‌په‌تكیان گرفتی هه‌یه.
ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 37 ساڵه 10 ساڵ به‌ر له ئێستا به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه توشی ئیفلیجی نیوه‌ی جه‌سته‌ی بووه، لای توانیویه‌تی به‌م كاره‌ی بڕی 5.2 ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه و 5 ساڵ به‌ر له ئێستا به‌سه‌ر شاخی "لیۆنرۆك" سه‌ركه‌وتووه كه به‌رزیه‌كه‌ی 495 مه‌تر بووه و بۆته هێمای خۆڕاگری و به‌هێزی له هۆنگ كۆنگ.