5 هه‌نگاو بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش
ڕاچڵه‌كین-
له كاتی وه‌رزشكردن و جووڵانه‌وه، زینده چالاكیه‌كانی له‌ش زیاتر ده‌بێت و ماسولكه‌كان زیاتر كارده‌كه‌ن و پێویستیان به ووزه‌ی زۆرتر ده‌بێت، ئه‌م ووزه‌یه‌ش له چه‌وری زیاده‌ی له‌ش وه‌رده‌گرن، به‌مه‌ش كه‌سه‌كه كێشی له‌شی داده‌به‌زێ و لاوازتر ده‌بێت. ئه‌و ووزه‌یه‌ی كه كه‌سه وه‌رزشكاره‌كه سه‌رفی ده‌كات له‌سه‌ر جۆر و ماوه و سه‌ختی وه‌رزشه‌كه به‌نده ئه‌مه جگه له كێشی له‌شی كه‌سه‌كه، سه‌باره‌ت به سووده‌كانی وه‌رزش دكتۆر داهات پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی 5 بیرۆكه‌ی به‌سوود ده‌خاته ڕوو.
1- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانی قه‌ڵه‌و توانای وه‌رزشكردنیان كه‌مه و زوو هیلاك ده‌بن،وه به‌هۆی كێشی زیاده‌ی له‌شیان كه ئه‌گه‌ری پێكانی زۆره، پێویسته كه‌سه قه‌ڵه‌وه‌كه وورده وورده و به سووكی ده‌ست به وه‌رزشه‌كه بكات، بۆ نموونه ڕۆژانه ده ده‌قه ڕاكردن بكات بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوایی بیكات به نیو سه‌عات و وه‌رزشه‌كه‌ش قورس‌تر بكات.
2- باشترین وه‌رزش بۆ كه‌سانی قه‌ڵه‌و ڕۆیشتن بەخێرایی و ڕاكردن و پایسكیل سوواری و مه‌له كردنه، هه‌روه‌ها له ماڵه‌وه‌ش كه‌سه‌كه ئه‌توانی وه‌رزشی سویدی ئه‌نجامبدات، یان ڕۆژانه ئامێری وه‌رزشی به‌كاربێنێ بۆ جووڵانه‌وه. بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر وه‌رزشكردنه‌كه‌ی،پێویسته كه‌سه‌كه به‌رنامه‌یه‌كی ڕێك و پێك دابنێ بۆ نموونه وا دابنێ كه سێ رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا ڕۆژی نیو سه‌عات ڕاكردن بكات له پارکی شار.
3- بۆ ئەوەی وەرزشکردنەکەی بەسوودبێت، پێویستە بەلایەنی کەمیەوە لە هەفتەیەکدا ۳ ڕۆژ و هەر ڕۆژەی ۱ سەعات وەرزشێک بکات کە هیلاک بێت و لێدانی دڵی بگاتە سەروو ۱۰۰ بۆ ئەوەی چەوری بتوێنێتەوە و کێشی دابەزێ.
4 -جگه له‌وه‌ش پێویسته كه‌سه‌كه گۆڕانكاریه‌كی سه‌رتاسه‌ری و به‌رده‌وام له شێوازی ژیانیا بكات، بۆ لاوازبوون و به ئاسایی هێشتنه‌وه‌ی كێشی له‌ش وا ده‌خوازێ كه جارجاره به پیاده بچێت بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی له جیاتی به سیاره یان هیچ نه‌بێت سیاره‌كه‌ی دوورتر ڕابگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناچار بێت كه‌مێك رێبكات، هه‌روه‌ها له جیاتی مه‌صعه‌د قادرمه به‌كاربێنێ و خۆی به‌دوور بگرێ له زۆر دانیشتن، له‌جیاتی ئه‌وه خۆی به شتێكه‌وه خه‌ریك بكات بۆ نمونه باخچه‌وانی بكات یان یارمه‌تی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بدات له ئیش و كاری ماڵه‌وه.
5-ئەگەر دوای پەیڕەوکردنی ئەم بەرنامانە کەسەکە سەرکەوتوو نەبوو لە دابەزاندنی کێشی، پێویستە سەردانی پزیشک بکات بۆ دۆزینەوەی هۆکاری نەخۆشی قەڵەوی و پێدانی دەرمانی تایبەت بۆ کێش دابەزاندن یاخود بۆ دانانی بالونی گەدە یان نەشتەرگەری بچوک کرنەوەی گەدە.