له‌یدی گاگا
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی" له‌یدی گاگا" خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی "جۆ بایدن" ده‌ربڕی كه بۆته سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بڕیار وایه 20 ی ئه‌م مانگه به فه‌رمی ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
گاگا له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نوسیویه‌تی" خۆی به خۆشحاڵ ده‌زانێت كه ده‌توانێت له ئاهه‌نگی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بایدنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژی 4 شه‌ممه‌دا به‌شداربم"
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش كه گۆڤاری" فاریتی ئه‌مه‌ریكی" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه بڕیار وایه ئه‌م خانمه ئه‌مه‌ریكیه به‌ڕه‌گه‌ز لاتینیه له‌گه‌ڵ جینیڤه‌ر لۆپێز مارشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكی بڵێنه‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه له‌یدی سرودی نیشتیمانی بڵێت و جارێكی دیكه‌ش له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یاری" سوپه‌ر پۆل50" له ساڵی 2016 به‌شدار بوو.