به‌وێنه..به‌هۆی ڕوخساریه‌وه كچی هونه‌رمه‌ندێكی ناودار بۆته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
ڕاچڵه‌كین-
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌ی خۆی له ئینستگرام "نور" كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" عمرۆ دیاب" به‌هۆی شێوه‌ی ڕوخساریه‌وه بووه باسی گه‌رمی چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر وێنه‌كانی ئه‌م خانمه نوسیوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه پێده‌چێت له‌دوای له‌دایكبوونی له‌نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵ منداڵی دیكه تێكه‌ڵ بوبێت چونكه شێوه‌ی له دایك و باوكی ناچێت.
نور ته‌مه‌نی 30 ساڵه و ئێستا له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌ژی و كاری مۆدێل ده‌كات و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگیشه، ئه‌م خانمه كۆلێجی بایلۆجی خوێندوه و ئێستا خوێندكاری ناجستێره له بواری كارگێڕی كلر و سێ زمانی" عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ئیسپانی" ده‌زانێت.