راچڵه‌كین- سپۆرت
ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپولی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی ئینگلته‌را به‌رده‌وامه‌و له گه‌ڕی 19ی خولی نایابدا له ناو یاریگای خۆیان به یانه‌ی بێرنلی دۆڕان.
ئه‌نجامی یارییه‌كه به ته‌نیا گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به سودی بێرنلی به كۆتا هات كه ئاشلی بارنز له خوله‌كی 83 به لێدانی سزا تۆماریكرد.
ئه‌م شكسته خاڵه‌كانی لیڤه‌ری له 34دا وه‌ستاند و له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیدان. بێرنلیش خۆی گەیاندە پلەی 16.
ئەمەش یەکەم شکستی لیڤەرپول بوو لەدوای 68 یاری لە یاریگای خۆیاندا.
ڤیدیۆ: