راچڵه‌كین- سپۆرت
له دوا یاریی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی به‌شلۆنه رووبه‌ڕووی یانه‌ی كۆرنیا بووه‌وه كه له خولی پله سێی ئیسپانیا یاریی ده‌كات.
له كاتی سه‌ره‌كی یارییه‌كه‌دا به‌رشله‌ۆنه هه‌رچه‌نده دوو لێدانی سزایان بۆ هه‌ژماركرا, به‌ڵام پیانیچ و دیمبیلی له ده‌ستیاندا و دواتر یارییه‌كه چووه كاتی زیاد كراوه‌وه.
له كاتی زیاد كراویشدا ناوبژیوان جارێكی‌تر لێدانی سزای بۆ به‌رشلۆنه هه‌ژماركرد و ئه‌مجاره دیمبیلی به سه‌ركه‌وتووی تۆماریكرد و لە دوا خولەکیشدا برایسوایت گۆڵی دووەمی هێناو بارسا به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌و بۆ قۆناغی 16ی جامه‌كه سه‌ركه‌وت.
ڤیدیۆ: