سوپرایزی بۆ مێرده‌كه‌ی كرد به‌ڵام مێرده‌كه‌ی سوتاندی
ڕاچڵه‌كین-
به‌م دواییانه له توركیا ڕوداوێكی بێزاركه‌ر ڕویدا دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ربڕێت دوای هه‌ستانی له‌خه‌و ژه‌می به‌یانی بۆ بردۆته سه‌ر جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ی به‌ڵام مێرده‌كه‌ی له‌داخی ئه‌وه‌ی خه‌به‌ری كردۆته‌وه ئاوی گه‌رمی پیادا كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی ستار" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، خانمێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ ژه‌می به‌یانی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بردۆته سه‌ر جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ی به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا مێرده‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی 28 ساڵه ئاوی له‌كوڵی كردوه به پشتیدا.
روقیه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه‌شێكی تایبه‌ت بۆ مێرده‌كه‌ی دروست بكات به‌ڵام مێرده‌كه‌ی توڕه بووه كه خه‌به‌ری كردۆته‌وه و ئاوی كوڵهاتوی كردوه به جه‌سته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یدا و پێستی سوتاوه و جلوبه‌رگه‌كه‌ی پێوه نوساوه و له‌هۆش خۆی چووه مێرده‌كه‌ی ڕایكێشاوه بۆ گه‌رماوه‌كه‌یان و دراوسێكانیان په‌یوه‌ندیان كردوه به پۆلیسه‌وه.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه پیاوه‌كه به كه‌فاله‌تی بڕێك پاره له زیندان ده‌ركراوه به‌ڵام دواتر له‌ژێرتوڕه‌ی و په‌ستانی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دوباره خراوه‌ته‌وه زیندان.