ئەو فەرماندەیەی بەغدای رزگاركرد دەبێتە وەزیری بەرگری ئەمریكا

جیهان

22/01/2021     ژمارەی بینراو 508

لوید ئۆستن بە وەزیری نوێی بەرگری ئەمریكا هەڵبژێردرا

راچڵەكین –

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا متمانەی بەو فەرماندە سەربازییە بەخشی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری، كە لە پرۆسەی رزگاركردنی عیراقدا لە 2003 سەركردایەتی چوونە ناو شاری بەغدای كرد.

ئەمڕۆ هەینی 22-1-2021، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكان بە زۆرینەی دەنگ متمانە بە لوید ئۆستن بەخشی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری لە ئیدارەی جۆ بایدن.

جەنەڕاڵی خانەنشین لوید ئۆستن، یەكێك بووە لە فەرماندە گرنگەكانی سوپای ئەمریكا، لە پرۆسەی رزگاركردنی عیراق لە ساڵی 2003، سەركردایەتی ئەو هێزەی كرد كە چوونە ناو شاری بەغداو كۆتاییان بە حوكمی سەدام حسێن هێنا.

لوید ئۆستن-ی تەمەن 67 ساڵ كە بە رەچەڵەك ئەفریقییە، بەشدارییەكی كارای لە جەنگی ئەفغانستان دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەی ئوسامە بن لادن كردووەو رۆڵێكی یەكلاییكەرەوەی لە رزگاركردنی ئەو وڵاتە لەچنگی تیرۆریستان هەبوو.

ناوبراو كە دەرچووی ئەكایدیمیای ویست پۆینت-ی سەربازییە، لەساڵانی نێوان 2013- 2016 فەرماندەیی سوپای وڵاتەكەی كردووە لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ساڵی 2016 دوای زیاتر لە 40 خزمەتكردن  لەریزەكانی سوپای ئەمریكا، خانەنشین كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن