راچڵەكین –
لە ئەمریكا لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 914 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداو كۆی گشتی ژمارەی مردووان لەو وڵاتە بۆ 421 ھەزار و 199 كەس بەرزبووەوە، كۆی ژمارەی تووشبوانیش گەیشتە سەروو 25 ملیۆن و 244 هەزار كەس.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی "Worldometer" كە پشت بە ئامارە نوێكراوەكانی پەتاكە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریكا لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 48 ھەزار و 182 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، گەیشتووەتە 25 ملیۆن 244 ھەزار و 268 كەس، كۆی ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەو پەتایە بۆ 421 هەزارو 199 كەس بەرزبووەوە.
ھاوكات 15 ملیۆن و 112 ھەزارو 27 كەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەكەمی گرتووە لە تۆماركردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاكە، پاش ئەویش هەریەك لە هیندستان، بەڕازیل، رووسیا، بەریتانیاو فەرەنسا دێن.