ئیدارەی بایدن چاو بەرێككەوتنی ئاشتی ئەمریكا- تاڵیبان دەخشێنێتەوە

جیهان

23/01/2021     ژمارەی بینراو 136

ئەرشیف

راچڵەكین-

لەپەیوەندییەی تەلەفۆنی نێوان جاك سالیڤان- راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكاو، حەمدوڵڵا مۆحیب- راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان، رێككەوتنی ئاشتی نێوان واشنتۆن و بزووتنەوەی تاڵیبان تاوتوێكراوە.

ئیمیلی هۆرن- وتەبێژی كۆنسەی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستوەتەڕوو، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانەدا سالیڤان جەختی لەوە كردوەتەوە كە ئەمریكا ئەو بەڵێنننانەی دەباتە سەر كە دەربارەی هەماهەنگی نێوان ئەمریكا- ئەفغانستان و ئاشتی بە گەلی ئەفغانستانی داوە.

باسی لەوەش كردوە كە ئیدارەی نوێی واشنتۆن چاو بە رێككەوتننامەی ئاشتی نێوان ئەمریكا - ئەفغانستان دەخشێنێتەوە و تاوتوێی پچراندنی پەیوەندی نێوان تاڵیبان و گرووپە تیرۆریستییەكان، كەمكردنەوەی توندوتیژی لە ئەفغانستان، ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی دانوستان لەگەڵ حكوومەتی كابوڵ و لایەنەكانی دیكەی ئەو وڵاتە، دەكات.

راوێژكارەكەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا، ئاماژەی بەوەشداوە، وڵاتەكەی دەخوازێت هەموو سەركردەكانی ئەفغانستان دەرفەتەكانی هێنانەكایەی ئاشتی و سەقامگیری بقۆزنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن