ته‌مه‌نی 110 ساڵه و ئه‌ستێره‌ی تیك تۆكه
ڕاچڵه‌كین-
ئامی هۆكینز ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 110 ساڵه و بۆ یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی گۆرانیه‌كی تایبه‌تی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌می وتۆته‌وه و له هه‌ژماره‌كه‌ی له تیك تۆك بڵاویكردۆته‌وه.
ئه‌م خانمه له‌ناو خێزانه‌كه‌ی ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردوه و له هه‌ژماره‌كه‌ی له تیك تۆك بڵاویكردۆته‌وه و زیاتر له 30 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ چوار نه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی " مۆنماوس" له باشووری ویلز ده‌ژین، كچی ئه‌م خانمه به‌ناوی"ڕۆز ماری مۆریس" كه ته‌مه‌نی 73 ساڵه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ژیانی ڕۆژانه‌ی به چنینه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات و هێشتا ته‌ندروستی زۆر باشه و به‌خته‌وه‌ره.
سه‌باره‌ت به‌نهێنی درێژی ته‌مه‌نی ئامی ده‌ڵێت" مه‌چنه لای پزیشك"