راچڵەکین-
لێپرسراوی به‌شی پێدانی مۆڵه‌ت، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، پێدانی مۆڵه‌تی تاكسی به‌رده‌وامه و مه‌رجی سه‌ره‌كی پرۆسه‌كه‌ش، ده‌بێت لۆگۆی نوێی تاكسی وه‌ربگرێت مامه‌ڵه یاساییه‌كان ته‌واوبكات له‌فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ناشبێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزی ئه‌منی مۆڵه‌تی تاكسی وه‌ربگرن.
موقه‌ده‌م شیلان عوسمان، لێپرسراوی به‌شی پێدانی مۆڵه‌ت له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مۆڵه‌تی تاكسی وه‌رده‌گرن، ده‌بێت تاكسیان هه‌بێت‌و به‌ناویانه‌وه بێت، لۆگۆش وه‌ربگرن‌و فه‌رمانبه‌رانی پله (7) تاوه‌كو پله (10) ده‌گرێته‌وه كه مۆڵه‌تی تاكسی وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پله‌كانی دیكه‌و كارمه‌ندان‌و ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه ناگرێته‌وه، فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینیش ده‌گرێته‌وه.
موقه‌ده‌م شیلان عوسمان وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی بایۆمه‌تری وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی تاكسی، ڕۆژانه (5) تاوه‌كو (10) كه‌سه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه سه‌ره‌تا كوڕاسه وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر بۆ مۆڵه‌تی تاكسی نه‌بێت، كوڕاسه‌ی تاكسیشیان ناده‌نێ، چونكه پێیان وتراوه‌و پێویست ناكات مه‌سره‌فی زیاده بكات.
موقه‌ده‌م شیلان وتیشی:"ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوڕاسه‌یان له‌نوسینگه‌كان وه‌رگرتووه جیاوازه پێشتر هاتووه كوڕاسه‌ی وه‌رگرتوه‌و له‌نوسینگه‌كانه ته‌واونه‌بوه، كه دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رچوون ده‌كات پێیان ده‌ڵێین مامه‌ڵه‌ی یاسایی تاكسی بكه كه بریتیه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌و گه‌یاندن، له‌وێ داوای مۆڵه‌ت‌و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێده‌كه‌ن، له‌وێ فۆرمێكی ده‌ده‌نێ فۆرمه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌بێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌وتاوان ئاسایش‌و هاتوچۆ بكه‌ن، له‌هاتوچۆ فۆرمی بایۆمه‌تری وه‌رده‌گرن پێویسته سه‌ردانی بنكه‌كانی بایۆمه‌تری بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ڕوون بێته‌وه كه شۆفێره‌كه فه‌رمانبه‌ره یاخو نا، تاوه‌كو پله‌ی فه‌رمانه‌رێتیه‌كه‌ی دیاریبكرێت.
دەشڵێت، دوای ئەوە شۆفێر سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و ئاسایش‌و به‌ڵگه‌و تاوان ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی زانینی پێشینه‌ی شۆفێره‌كه له‌تاوان، ئینجا سه‌ردانی هاتوچۆ ده‌كات له‌بایۆمه‌تری كۆدی پێده‌ده‌ن بۆ گۆرینی مۆڵه‌تی بۆ تاكسی كه فۆرمه‌كه هاته‌وه بۆ هاتوچۆ چێكی ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه فه‌رمانبه‌ره یاخود نا.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكرایكرد، چه‌ندین شۆفێر به‌هۆی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه ڕوونبووه‌ته‌وه بۆیان كه فه‌رمانبه‌ری پله به‌رزن، هه‌ر بۆیه مۆڵه‌تی شۆفێری تاكسی نایانگرێته‌وه‌و داواكاریه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
لێپرسراوی به‌شی پێدانی مۆڵه‌ت له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ساڵی ڕابردوو كوڕاسه‌یان وه‌رگرتوه‌و هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌كردووه كوڕاسه‌كانیان ته‌له‌ف ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ساڵێكی به‌سه‌ردا ڕۆیشتوه، ئه‌وانه‌ی كه بیانه‌وێت مۆڵه‌ت به‌ده‌ستبهێنن ده‌بێت، سه‌رله‌نوێ كوڕاسه وه‌ربگرنه‌وه.
له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا زیاتر له(46) هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بوونه‌ته خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفێری .