هنری داربی
ڕاچڵه‌كین-
به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگایه‌ك له ئه‌مه‌ریكا بڕیاری ئه‌وه‌یدا له‌پێناو كارێكی مرۆڤ دۆستانه كه ئه‌ویش هاوكاری كردنی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ده‌ست كورت و بێ لانه‌ن شه‌وانه له كاتژمێر 10 ه‌وه بۆ 7 به‌یانی كاری دووه‌م ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ئایۆتنس نیوز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه هنری داربی به‌ڕێوبه‌ری خوێندگایه‌كه له ویلایه‌تی ساوس كارۆلینا له ئه‌مه‌ریكا و له كۆگای" وول مارت" كارده‌كات شه‌وانه هه‌تا به‌یانی و دواتر ڕاسته‌وخۆ ده‌چێت بۆ ئه‌و خوێندنگایه‌ی به‌ڕێوبه‌رێتی بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی وه‌ك به‌ڕێوبه‌رێك ئه‌نجام بدات.
داربی ده‌ڵێت" دوای ئه‌وه‌ی زانیم له خوێندنگاكه‌م چه‌ندین خوێندكاری بێلانه و هه‌ژار هه‌ن بڕیاری ئه‌وه‌مدا ئه‌م كاره بكه‌م ئێستا توانیومه شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌م و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دام كه‌شێكی ته‌ندروستی خوێندنیان بۆ فه‌راهه‌م بهێنم"
ئه‌م پیاوه هه‌فته‌ی 3 شه‌و به‌م شێوه‌یه له كۆگای" وول مارت" كارده‌كات و خواردن و كه‌لوپه‌ل ده‌خاته ناو ڕه‌فه‌كانی كۆگاكه و كاتی كاركردنی 10 ی شه‌و بۆ 7 ی به‌یانیه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چیرۆكی له‌خۆبوردوی ئه‌م به‌ڕێوبه‌ره له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا به نزیكه‌ی 100 هه‌زار دۆلاری بۆ كۆكرایه‌وه و كۆگای "وول مارت" 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێ به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری خوێندكاره‌كانی بكات.