بۆ ئه‌وه‌ی‌ ناوی بچێته‌ كتێبی گینسه‌وه‌ سه‌ركێشی كرد

هەمەڕەنگ

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 146

بۆ ئه‌وه‌ی‌ ناوی بچێته‌ كتێبی گیسنه‌وه‌ سه‌ركێشی كرد


ڕاچڵه‌كین-

هاوڵاتیه‌كی نه‌رویجی له‌ وه‌رزی زستان و به‌سته‌ڵه‌كدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ناوی بچێته‌ كتێبی گیسنه‌وه‌ سه‌ركێشی كرد ئه‌ویش ڕۆشتن بوو به‌ پێی خاوسی به‌سه‌ر سه‌هۆڵدا.

ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجه‌" سیفالدرۆد" بێ ئه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ گینس ئاگادار بكاته‌وه‌ به‌م كاره‌ی‌ سه‌ركێشیه‌كه‌ی‌ كردوه‌.

سه‌ركێشیه‌كه‌ی‌ سیفالدرود له‌ماوه‌ی‌ كاتژمێرێك و 44 خوله‌ك و 58 چركه‌ ماوه‌ی‌ 20 كیلۆمه‌تر ڕوبه‌ری سه‌هۆڵی به‌ پێی خاوسی بڕیوه‌ به‌ڵام هه‌تا ئێستا دامه‌زراوه‌ی‌ گینس وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ و له‌ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌واندایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوی بخه‌نه‌ لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كاری تاك و ناوازه‌ ده‌كه‌ن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن