شێف بوراك
ڕاچڵه‌كین-
گۆڤاری" زه‌مان" ی توركی له‌ڕێی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندی دوبه‌ی ئاشكرای كردوه به‌رپرسانی ئیمارات لقی چێشتخانه‌ی شێف بوراك یان له دوبه‌ی داخستوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بووه به ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه شێف بوراك له‌سه‌ر چێشتخانه‌كه‌ی كه ناوی "CZN Burak" یه له دوبه‌ی هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی كه‌مه ئه‌م شێفه توركه له دوبه‌ی لقێكی چێشتخانه‌كه‌ی كردۆته‌وه به‌ڵام خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن و ئاره‌زووی خواردنه‌كانی دكه‌ن و له لقه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆی له توركیا بوراك میوانداری چه‌ندین كه‌سایه‌تی جیهانی كردوه له‌ناویاندا ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ " كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ"