راچڵەکین- سپۆرت
یارییەکانی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنز لیگ درێژەی ھەیەو لە یەکێک لە ئەنجامە چاوەڕوان نەکراوەکاندا یانەی یوڤانتۆس بە یانەی پۆرتۆ دۆڕا.
یوڤانتۆس کە لە خولی ئیتاڵیش حاڵی باش نییە، ئەم یارییەی بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ دۆڕاند.
بەم شکستە ئەرکی یوڤانتۆس بۆ گەیشتن بە قۆناغی ٨ی چامپیۆنز لیگ قورس دەبێت و لە یاریی گەڕانەوەدا دەبێت سەرکەوتن بنوسنەوە.
ڤیدیۆ: