وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێی دەركرد

کوردستان

18/02/2021     ژمارەی بینراو 3966

راچڵەكین –

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا دەرفەتی پڕكردنەوەی فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوكار (سەمیان) درێژبكرێتەوە.

بەگوێری نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، كە ئەمڕۆ 18-2-2-21 بە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارەی گەرمیان كراوە، تێیدا بڕیاردراوە بە درێژكردنەوەی دەرفەتی پڕكردنەوەی فۆڕمی بەخێوكار (سەمیان) تا رۆژی 1-3-2021 بەهەمان مەرج و رێكاری پێشوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن