نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا هات

ئابوری

19/02/2021     ژمارەی بینراو 3273

راچڵەكین -

نرخی دۆلارو زۆربەی دراوە بیانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی و ئەمڕۆ هەینی 19-2-2021، نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزارو 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 146 هەزارو 750 دینار مامەڵەی پێوەكرابوو.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەكراوە:

100 دۆلار بە 146هەزارو 250 دیناری عیراقییە.

100 یۆرۆ بە 174 هەزار و 500 دیناری عیراقییە.

100 پاوەن بە 199 هەزار دیناری عیراقییە.

100 لیرەی توركی بە 21 هەزار دیناری عیراقییە.

100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزارو 750 دیناری عیراقییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن