5 نیشانه‌ی نائاسایی له به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن ئاگادارت ده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ڕه‌نگه نیشانه‌كانی به‌رز بوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن كه‌سی توشبوو به شه‌كره له سه‌ره‌تای قۆناغه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی زۆر هه‌ستی پێ نه‌كات به‌ڵام چه‌ند نیشانه‌یه‌كی شاراوه له توشبوون به‌م نه‌خۆشییه ئاگادارت ده‌كاته‌وه.
توشبووان به شه‌كره ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك زۆره بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی ئه‌م نه‌خۆشییه پێویسته زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
1- خوراندن:
یه‌كێك له نیشانه ناباوه‌كان كه به‌شێك له توشبووان به شه‌كره هه‌ستی پێده‌كه‌ن توشبوونه به خوراندنی ده‌ست و پێ و هه‌ر به‌شێكی دیكه‌ی له‌ش و هۆكاره‌كه‌شی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن و زیان گه‌یشتن به ده‌ماره هه‌سته‌وه‌ره‌كانی ده‌ست و پێیه.
2-وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م:
له ئه‌نجامی به‌رز بوونه‌وه‌ی شه‌كر له خوێندا ڕێژه‌ی ده‌ردانی لیك له ده‌مدا كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو به‌رده‌وام هه‌ست به وشكبوونه‌وه‌ی ده‌مت ده‌كه‌یت باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
3- لاوازی توانای سێكسی پیاوان:
ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی شه‌كره‌ی جۆری 2 ده‌بن ئه‌وه توانای سێكسیان كه‌مده‌بێته‌وه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشییه نه‌بوون چونكه شه‌كره زیان به ملوله‌كانی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت كه خوێن ده‌گه‌یه‌نێت به ئه‌ندامی نێرینه.
4-ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی ڕه‌نگ تۆخ له‌سه‌ر پێست:
ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌ی ڕه‌نگ تۆخ له‌سه‌ر پێستت ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه پشتگوێی مه‌خه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌كه له‌سه‌ر پێستی ملت ده‌ركه‌وتووه.