بۆچی هه‌ندێك كه‌س هه‌ست به سه‌رما ناكه‌ن؟
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه هه‌ندێك كه‌س هه‌ست به نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ناكه‌ن و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و بازدانه‌یه كه له بۆهێڵه‌كانیدا ڕویداوه و ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌ست به نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما نه‌كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان له په‌یمانگای كارۆلینسكا له سوید ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر 32 پیاو كه ته‌ندروستیان زۆر باش بووه ئه‌نجامداوه و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-40 ساڵدا بووه و له ناو ئاوێكدا دانیشتوون كه پله‌ی گه‌رماكه‌ی 14 پله‌ی سه‌دی بووه و به‌هۆیه‌وه پله‌ی گه‌رمای له‌شیان دابه‌زیوه بۆ 35.5 پله‌ی سه‌دی.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویه‌تی پرۆتینی جۆری α-actinin-3 له‌ناو ماسولكه‌كانی له‌شدا هه‌یه به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره پرۆتینه له ماسولكه‌كانیاندا نییه به‌هۆیه‌وه هه‌ست به سه‌رما ناكه‌ن و له‌شیان باشتر كۆنتڕۆڵی پله‌ی گه‌رمای ناو جه‌سته‌یانی كردوه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م پرۆتینه له‌سه‌ر ماسولكه‌كانیان هه‌یه .
پسپۆڕان پێیان وایه ئه‌م هۆكاره وایكردوه مرۆڤ له سه‌رده‌مانی پێشتر و به دیاریكراوی پێش 50000 ساڵ به‌ر له ئێستا جه‌سته‌یان له سه‌رما پارێزراو بێت ئه‌و كاته‌ی به‌ره‌و ئه‌فه‌ریقا چوون و ئێستا له سه‌رتاسه‌ری جیهان 1.5 ملیۆن كه‌س خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ن.